به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییانی خه‌ڵكی كرماشان له ئاست شێوه‌ی له‌ناوبردنی زبڵ و خاشاك له سایتی “سه‌رئاو قه‌نبه‌ر”ی ئه‌و شاره ناڕازین و ده‌ڵێن: ئه‌و ناوچه‌یه له شاره‌وه نزیكه و دووكه‌ڵ و بوون وبه‌رامه‌ی ناخۆش و زبڵه‌كان له‌كاتی سووتاندا، سه‌لامه‌تی یه‌ك ملیۆن دانیشتووی ئه‌و شاره‌ی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، چه‌ندین تۆن زبڵ و خاشاك له‌و سایته كه‌ڵه‌كه بووه و گازی “متان” زۆر جار ئه‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه و ته‌م و دووكه‌ڵێكی ڕه‌ش ئاسمانی شاره‌كه داده‌گرێت. ناوبراو له‌و باره‌وه ده‌ڵێت زۆرێك له خه‌ڵكی هه‌ژرای ئه‌و شاره بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته ئاسنییه‌كان ڕوو له‌و سایته ده‌كه‌ن و گیانی ئه‌وانیش له مه‌ترسی جیددی دایه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردووه و ناڕه‌زایه‌تییان نیشان داوه، به‌ڵام هیچ وڵامێك به داواكارییه‌كه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه.