به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، دانیشتووانی شاری سنه ماوه‌ی یه‌كساڵه به‌ده‌ست خراپی كوالیتی ئاوی خواردنه‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: ئاوی لووله‌كه‌شی ئه‌و شاره ڕه‌نگ و بۆنێكی خراپی هه‌یه و بۆ خواردنه‌وه نابێت. به‌وته‌ی هاووڵاتییان: سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هیچ وڵامێكیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه.
یه‌كێك له هاووڵاتییان له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری سنه كه‌مپه‌ینێكیان بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ی ئاوی ئه‌و شاره ده‌ستپێكرد و به‌رپرسانی ئیداری ڕژیم به‌ڵێنیاندا ئاوی پاك و خاوێن له به‌ندئاوی “ئازاد”ه‌وه بۆ به‌ندئاوی “قشڵاق”ی سنه بگوازنه‌وه، به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و هیچ بایه‌خێكیان به ته‌ندرووستی دانیشتووانی ئه‌و شاره نه‌داوه.