به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، هاووڵاتییانی شابادی له‌ئاست دۆخی خراپی جاده‌ی شاباد- گاواره ناڕازین و ده‌ڵێن: به ملیارد دۆڵار بۆ ڕێوهڕهسمهكانی مانگی موحه‌ڕڕه‌م سه‌رف ده‌كرێت به‌ڵام هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفتی خه‌ڵك ناده‌ن.
به‌وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به ملیارد دۆڵاڕ بۆ هاتووچۆ و ئیمكاناتی ڕیفاهی و ده‌رمانی زیارهتكهرانی كهربڵا سه‌رف كراوه و ملیۆنان لیتر ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ دابینكراوه، به‌ڵام له دابینكردنی ئیمكانات بۆ خه‌ڵك خۆده‌بوێرن. ڕێگه و بانه‌كانی ئوستانی كرماشان زۆر خراپه به تایه‌بت ئه‌و ناوچانه‌ی دوورن له ڕێگاری ترانزێتی كه‌ربه‌لا و به‌رده‌وام ڕووداوی هاتووچۆی تێدا ڕوو ده‌دات، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵك ناده‌ن.