ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی دانیشتووی سلێمانی له ئاست كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاك
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی دانیشتوویی شاری سلێمانی له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاك له نێو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان و بایه‌خ نه‌دانی شاره‌وانی به‌و باروودۆخه زبڵه‌كانیان برده به‌رده‌م شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵڕژاند.
دوای ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە شاری سلێمانی كه ماوه‌ی پێنج ڕۆژه به هۆی نه‌دانی به‌شه پاره‌كه‌یان مانیان گرتووه، ژمارەیەک لە هاووڵاتیان وەک ناڕەزایه‌تی دەربڕین خۆڵ و خاشاکەکەیان بردە بەردەم شارەوانی سلێمانی و ڕایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر شاره‌وانی ئه‌و شاره هه‌وڵێك نه‌دات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و دۆخه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌و شێوه‌یه درێژه پێده‌ده‌ن.