دانیشتووانی شاری ئیلام له‌ئاست كه‌مئاوی و خراپی سیسته‌می لووله‌كه‌شی ئه‌و شاره ناڕازیین و ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵه به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و ئوستانه به‌ڵینی نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می لووله‌كه‌شییان داوه، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئاوی ئه‌و ئۆستانه به‌فیڕۆ ده‌چێت.
به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئوستانی ئیلام خۆیان دانیان به كۆنبوونی ٤٠ له سه‌دی سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی ئاو له‌و ئوستانه ناوه و ده‌ڵێن: ٣ كیلۆمتر لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌ندئاوی ئیلام به ژێر ماڵی هاووڵاتییاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و زۆرجار به‌هۆی كونبوونی لووله‌كان، ئاوه‌كه به‌فیڕۆ ده‌چێت و چاككردنه‌وه‌شی پێویستی به بودجه و هاوكاری دا‌موده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی تر هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی برۆكراسی ئیدارییه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه كێشه‌كه به‌م زوانه چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئۆستانی ئیلام كێشه‌ی كه‌مئاوییان هه‌یه و به‌رپرسانی ڕژیمیش هیچ هه‌وڵێكیان نه‌داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.