ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، شۆفێران و دانیشتووانی قه‌سری شیرین له پارێزگای كرماشان، له ئاست دۆخی خراپی ڕێگه‌وبانی سنووری په‌روێزخان ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، جاده‌ی سنووری په‌روێزخان پڕ له چاڵ و چۆڵه و یه‌كسه‌ر قوڕاویه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هاتووچۆ له‌و سنوور ئه‌سته‌مه و به‌رپرسانی ڕژیم وێڕای داهاتی ده‌یان ملیۆن دۆڵاری ئه‌و سنووره، هیچ پاره‌یه‌ك بۆ نۆژنكردنه‌وه‌ی ته‌رخان ناكه‌ن.