به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، نانه‌واخانه‌كانی پارێزگای كوردستان له ئاست خراپی كوالێتی ئارد ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازیان، زۆربەی ئەو ئاردەی لەو وڵاتە بەکاردێت لە ڕووسیە هاوردە دەکرێت، بە واتایەکی تر، زۆربه‌ی ئه‌و ئارده‌ی به‌سه‌ر نانه‌واخانه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت له گه‌نم و جۆی هاورده‌ی ڕووسیه به‌رهه‌م دێت كه كواڵێتی زۆر نزم و زبره، به جۆرێك كه پیستی ده‌ستی كرێكارانی له‌ناو بردووه و به سه‌ختی نانی لێ به‌رهه‌م دێت. خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی كوردستان ده‌ڵێن: چه‌ند جار له شۆرای ئارد و نان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕێوه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.