ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه، موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ئامووزش و په‌روه‌رشی سیستان و بلووچستان دژبه پێ نه‌دانی ٧ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی موعه‌لیمانی ناڕازی، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی سیستان و به‌لووچستان، وه‌زاره‌تخانه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش به‌خشنامه‌ی پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ئه‌و ئوستانه‌یان دواخستووه له حاڵێكدا موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌د حه‌قده‌ستی ٧ مانگی پێشووی خۆیان وه‌رگرتووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی ڕابردوو خزمه‌تگوزران و سرایدارانی مه‌دره‌سه‌كانی ئێران دژبه خراپی دۆخی مه‌عیه‌شت و ژیان و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی كول كۆبوونه‌وه.