به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له ئاست نه‌بوونی بیمه و كه‌می حه‌قده‌ست ناڕازین و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی تكمیلی بوون.
“محه‌ممه‌د وه‌حیدی” ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی په‌روه‌رده‌ی مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند: ١٨ هه‌زار موعه‌لیمی خه‌رید خه‌ده‌مات به‌بێ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و بیمه، وانه به قوتابیان ئه‌ڵێنه‌وه و ئه‌بێ ده‌وڵه‌ت ڕێزیان لێ بگرێت و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات. زۆربه‌ی ئه‌و موعه‌لیمانه له ناوچه دوورده‌سته‌كان وانه به منداڵان ئه‌ڵێنه‌وه و به‌شێكی زۆریان له ساڵه‌كانی ٩٩ و ١٤٠٠ له ئامووزش و په‌روه‌رش دا دامه‌زراون. به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له ئێستادا ٢٣ هه‌زار كلاسی ده‌رس موعه‌لیمیان نییه و ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت زه‌رفیه‌تی موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی كه‌ڵك وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كێشه‌ی كه‌می مامۆستا له قوتابخانه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.