کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی مورغدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، مورغدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست كه‌مته‌رخه‌می و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: ئەگەر گرفتەکانیان چاره‌سه‌ر نەکرێت، ٨٠ ملیارد دینار زیان ده‌كه‌ن و نزیکەی ٥٠٠  هەزار كرێكار، بێکار و مایه‌پووچ ده‌بن.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مورغدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و یادداشتێكیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان، ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی پاڕله‌مان كرد. مورغداران خوازیاری دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان له‌وانه‌ “سووته‌مه‌نی و خۆراك” له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی گۆمرۆك بوون. مورغداران ده‌ڵێن: تێچووی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر كیلۆ مریشكێك سێ هه‌زار دیناره‌ به‌ڵام نرخی هه‌ر كیلۆ مریشك له‌ بازاڕدا هه‌زار و ٨٠٠ دیناره‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌گه‌ری مایه‌پووچبوون و بێكاری ٥٠٠ هه‌زار كرێكار، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا زۆره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌سته‌به‌سه‌ركردنی ٧ هاوڵا‌تی له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

برینداربوونی ٣ هاووڵاتی له‌ شاری سه‌رده‌شت

-

جێبەکردنی سزای زیندان به‌سه‌ر ٦ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵایه‌تیه‌ك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سلێمانی

-

خۆپێشاندان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌كانی تاران و جوانڕۆ

-

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران و بۆكان

-