کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ماڵدزراوانی ڕه‌زایه‌ت خۆدڕه‌و له‌ قه‌زوێن

ناڕه‌زایه‌تی ماڵدزراوانی ڕه‌زایه‌ت خۆدڕه‌و له‌ قه‌زوێن 3

ماڵدزاراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، له‌ به‌رده‌م دادگوسته‌ری قه‌زوێن كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.

به‌رپرسی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و كه‌سێكه‌ به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا غه‌فاری” كه‌ سه‌ر به‌ سپای پاسدارانه‌. ناوبراو به‌ بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی، پاره‌یه‌كی زۆری له‌ خه‌ڵك وه‌رگرت‌، به‌ڵام هیچ ئۆتۆمبێلێكی هاورده‌ نه‌كردووه‌ و قازانجی سه‌رمایه‌ی پشكدارانی شیركه‌تیشی نه‌داوه‌. ئێستا زیاتر له‌ ساڵێكه‌ كه‌ ماڵدزراوانی شیركه‌ت داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. به‌ پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازیان و خۆپێشانده‌رێكیان به‌ سه‌ختی بریندار كردووه‌.