ماڵدزراوانی شیركه‌تی مۆدیران خۆدڕه‌و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، له ئاست قه‌ربوو نه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماڵدزراوانی مۆدیران خۆدڕه‌و له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌عزیراتی حكوومه‌تی شاری تاران كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری ڕاده‌ستكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بوون. به وته‌ی ناڕازیان، پاره‌ی دیاریكراو بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان په‌رداخت كردووه، به‌ڵام ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت داوای ١٥٠ ملیۆن تمه‌نی دیكه ده‌كه‌ن له حاڵێكدا هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ڕوون نییه.