كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی خه‌ڵكی كرماشان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگۆزاری له نه‌خۆشخانه‌ی بێستوونی كرماشان ده‌ربڕی و خوازیاری بایه‌خدان به باروودۆخی نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده بوون.
به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، بۆ عه‌مه‌لیاتێكی ساده بڕی ١٣ ملیۆن تمه‌نیان لێوه‌رگرتووه كه‌چی هیچ خزمه‌تگۆزارییه‌كیان پێشكه‌شی نه‌كردووه و ئیمكاناتی بێهداشتی و هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان زۆر خراپه. ئه‌و هاووڵاتییه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌و دۆخه خراپه ئابوورییه‌دا پاره‌یه‌كی زۆریان لێوه‌رده‌گرن و بنه‌ماڵه‌كان بۆ په‌رداختی پاره‌ی نه‌خۆشخانه ده‌خه‌نه ژێر گۆشاره‌وه كه‌چی هیچ سه‌ره‌نجێكیش به باروودۆخی ته‌ندرووستی نه‌خۆشه‌كان ناده‌ن.