شه‌وی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی كه‌ره‌ج، تاران و مه‌شهه‌د دژبه ئێعدامی “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
پاش له‌سێداره‌دانی “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” و كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی، خه‌ڵكی ناڕازی له‌شاره‌كانی كه‌ره‌ج، تاران و مه‌شهه‌د ڕێپێوانیان كرد و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر و “عه‌لی خامنه‌یی” دروشمیان به‌رزكرده‌وه. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو خوێندكارانی چه‌ند زانكۆ و قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ش له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو.