کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كۆنگره‌ی ملی كرێكارانی نیجریه‌ له‌گه‌ڵ گرانی به‌رق

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی گوڵان، كرێكارانی نیجریه‌ له‌ ئاست بڕانی یارانه‌ی به‌رق و گرانكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و كاره‌با خۆپێشاندانیان كرد.

خۆپێشاندانی چه‌ند هه‌زار كه‌سی كرێكاران له‌ نیجریه‌ بووه‌ته‌ هۆی داخرانی ناوه‌ندی كۆمیسیۆنی ته‌نزیمی یاسای به‌رق، وه‌زاره‌تی وه‌زه‌ و ده‌فته‌ری شیركه‌ته‌كانی دابینكردنی به‌رق له‌ شاری ئه‌بووجا. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی نیجریه‌ به‌ تازه‌یی نرخی به‌رقی به‌ ڕێژه‌ی ٢٤٠ له‌ سه‌د گران كرد تا له‌ ڕێگه‌وه‌ هه‌زینه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌م بكاته‌وه‌، به‌ڵام مه‌جلیسی نوێنه‌ران، كرێكارانی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ملی، كانوونی پارێزه‌رانی نیجریه‌، ئه‌نجومه‌نی ژووره‌كانی بازه‌رگانی، سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و كه‌شاوه‌رزی، ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نی و خوێندكارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ دژایه‌تیان كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-