ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، كوردانی دانیشتووای وڵاتی سوید دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و مانگرتن و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، سیسته‌می سه‌ركوتگه‌ری ڕژیمیان به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی و خوازیاری بایه‌خدانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازای و یه‌كسانی بوون.