كه‌م ئه‌ندامانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی بێهرووز مۆروه‌تی، وته‌بێژی ناوه‌ندی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران، پاره‌ی یارمه‌تی مانگانه‌ی بێهزیستی بۆ كه‌م ئه‌ندامان ماوه‌ی سێ مانگه نه‌دراوه و كه‌م ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون. به‌پێی یاسای پشتیوانی له كه‌م ئه‌ندامان، ڕێكخراوی بێهزیستی ئه‌ركدار كراوه تاكوو بۆ كه‌م ئه‌ندامانی سه‌خت و زۆر سه‌خت به‌پێی ئاماری خێزانه‌كانیان یه‌ك بۆ سێ ملیۆن تمه‌ن یارمه‌تی مه‌عیشه‌تی په‌رداخت بكات.