کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ ڕوودباری جنووب

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ ڕوودباری جنووب 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی گوڵان، كه‌شاوه‌رزانی شارستانی ڕوودباری جنووب له‌ به‌لووچستان، دژبه‌ كه‌می نرخی ته‌ماته كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكاران، نرخی كڕێنی هه‌ر كیلۆ ته‌ماته‌ له‌ كه‌شاوه‌رزان ته‌نیا دوو هه‌زار تمه‌نه‌ و هه‌زینه‌كانی چاندنیان بۆ قه‌ره‌بوو ناكاته‌وه‌، له‌ حاڵێكدا نرخی فڕۆشتنی ته‌ماته‌ له‌ بازاڕدا زۆر به‌رزه‌ و داهاته‌كه‌ی ئه‌ڕواته گیرفانی ده‌ڵاڵه‌كانی سه‌ر به‌ جیهادی كه‌شاوه‌رزی. ڕۆژی شه‌ممه‌ كه‌شاوه‌رزان ته‌ماته‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ڕوودباری جنووب كه‌ڵه‌كه‌ كرد و خوازیاری دیاریكردنی نرخێكی گونجاو بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان بوون.