كه‌شاوه‌رزانی تۆڕه و ناڕازی فه‌ڕانسه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌ده‌غه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ژه‌هری له‌ناوبردنی ئافه‌ت و مێش، به تراكتۆره‌كانیانه‌وه شه‌قامه‌كانی پاریس‌یان داخست و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فیدراسیۆنی میللی كه‌شاوه‌رزان” كه گرینگرتین ئیتحادیه‌ی كرێكاری كه‌شاوه‌رزانی فه‌ڕانسه‌یه، دژبه بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ قده‌غه‌كردنی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ژه‌هر بۆ له‌ناوبردنی ئافه‌ت و مێش به تراكتۆره‌كانیانه‌وه به‌ره‌و شاری پاریس به‌ڕێكه‌وتوون و شه‌قامه‌كانیان به ترافیكێكی ٤٢٠ كیلۆمتری داخستووه. كه‌شاوه‌رزانی فه‌ڕانسه هه‌روه‌ها له ئاست كه‌می ئاو و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی ناڕازین و خوازیاری بایه‌خدانی ده‌وڵه‌ت به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.