ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قاوه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ڕێپێوانیان كرد و له شاری شاهروود، لایه‌نگرانی ژینگه دژبه چالاكی مه‌عده‌ن له كێوی شاهوار كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. له شاری شاهڕوودیش لایه‌نگرانی ژینگه له ناڕه‌زایه‌تی به پێدانی مۆڵه‌ت به چه‌ندین شیركه‌تی مه‌عده‌نی له چیای شاهوار و له‌ناوچوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان كرد ته‌واوی ئه‌و مۆڵه‌تانه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ڕێز له به‌های سرووشت بگرن.