ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ جارێكی دیكه دژبه نه‌دانی حه‌ق ئاوه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
له‌گه‌ڵ بارینی باران له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌رپرسانی پارێزگای ئیسفه‌هان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئاوی زایهندهڕوودیان به‌ردایه‌وه و كۆتاییان به ناڕه‌زایه‌تی هه‌ر ڕۆژه‌ی كه‌شاوه‌زران هێنا. به‌ڵام پاش دوو حه‌فته حه‌ق ئاوه‌ی كه‌شاوه‌رزان بۆ جارێكی دیكه بڕا و ڕۆژی ڕابردوو جووتیارانی ئیسفه‌هانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری پێدانی حه‌ق ئاوه‌كانیان بوون.