کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی سنه‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی سنه‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ 2

ڕۆژی شه‌ممە 14ی مانگی ڕەشه‌ممه، خه‌ڵکی ئاوایه‌کانی مه‌سیر ڕۆخانه‌ی قشلاق له پردی گرێزە به‌رەوخوار، له‌وانه‌ ئاوایه‌کانی “حه‌سه‌ن‌ئاوا”، “وشکه‌وڵ”،”چنۆ”،”چنارە” و “سۆ” له به‌ردەم ئیداره‌ی ئاوی مە‌نتقه‌یی سنه ناڕە‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ناڕازییانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه‌ به هۆی داگیرکردنی زە‌وین و مزارکانیان له لایان سازمان ئاو مه‌نتقه‌یی ئۆستانی كوردستان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یانه‌ به‌ڕێوه‌بردووه‌ و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئۆستانی به‌ بڕیاره‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانیان بوون.