ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی بلژیكی له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان ڕێپیوانی ناڕه‌زایه‌تیان ڕێكخست و شه‌قامه‌كانی بڕۆكسل یان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی بلژیكی له‌ئاست سیاسه‌تی یه‌ك بان و دوو هه‌وای ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی نیترۆژن ناڕازین و ده‌ڵێن: “سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ته‌نیا گوشاری بۆ كه‌شاوه‌رزان هێناوه له حاڵێكدا زۆرترین ئاستی وبه‌رهێنانی نیترۆژن له ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هیچ كاردانه‌وه‌یكی به‌رانبه‌ر به سه‌رمایه‌داران نییه و كه‌شاوه‌رزانی تووشی قه‌یران كردووه.