کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان

اعتراض کشاورزان اصفهانی1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئه‌و شاره‌ خوازیاری په‌رداختی حه‌قئاوه‌كانیان بوون.

كه‌شاوه‌رزانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست وشكبوونی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كه‌شاوه‌رزان بوون. به‌ وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، به‌ هۆی وشكه‌ساڵی و نه‌دانی حه‌قئاوه‌ زه‌ویه‌كانیان وشكبوون و به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كانیان له‌ ناوچوون و ئێستا زه‌ویه‌كانیان بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی خۆڵبارین.