ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ جارێكی دیكه به له‌به‌ركردنی كفن، دژبه نه‌دانی حه‌قاوه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری ئاودا، تووشی زه‌ره و زیانێكی زۆر بوون و به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. كه‌شاوه‌زرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان خوازیاری پێدانی حه‌قاوه و بایه‌خدان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.