ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمانی بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی ژیان و بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به كێشه و گرفته‌كانیان، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمانی له ئه‌یاله‌تی “بادن ڤووتێمبێرگ” دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و یه‌ك كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمانی خوازیای قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووركاڵی ده‌ره‌كی، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، دابه‌زینی نرخی سوورته‌مه‌نی و ته‌زمینی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان به نرخێكی گونجاو بوون.