ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كه‌سه‌به و بازارییانی شاری شنۆ ناڕه‌زایه‌تییان له ئاست كه‌مته‌رخه‌می ئیداره‌ی به‌رق بۆ دابین نه‌كردنی خزمه‌تگۆزاری ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده زه‌ره‌ر و زیانی لێداون.
ڕۆژی سێشه‌ممه دۆكانێكی بازاری شاری شنۆ كه پێشتر به ئیداره‌ی به‌رقی ڕایگه‌یاندبوو كێشه‌ی به‌رقی هه‌یه گڕی گرت و زه‌ره‌ر زیانێكی گه‌وره‌ی به‌و كاسبه گه‌یاند. ئه‌وه بووه هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی كه‌سه‌به و بازارییانی ئه‌و بازاره و ڕایانگه‌یاند: سیسته‌می به‌رقی ئه‌و ناوچه‌یه كۆنه و هه‌ر بار له شوێنێكه‌وه ڕۆووداوێكی نه‌خوازراو ڕووده‌دات كه ئیداره‌ی به‌رقیش خۆی به به‌رپرسیار له‌ئاست كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی نازانێت و ته‌نیا زه‌ره‌ر و زیان به دوكانداران ده‌گه‌یه‌نێت.