کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ شاره‌داری ئێرانشار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ شاره‌داری ئێرانشار 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، كرێكارانی شارغڵ له‌ شاره‌داری ئێرانشار بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی دوو مانگه‌ حه‌قده‌ستیان دوا كه‌وتووه‌ و خاوه‌نكار هێشا پاداش و جێژنانه‌ی پێرسۆنێلی شاره‌داری په‌رداخت نه‌كردووه‌. به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، كرێكاران له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین و نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی،ئاسته‌نگی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه‌.