ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان و كرێكارانی ساختمانی دژ به‌و یاسایه‌ی به تازه‌یی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌سه‌ندكراوه ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به تازه‌یی به‌خشنامه‌یه‌كی په‌سه‌ند كردووه كه تێیدا كرێكاران ناچار كراون ته‌نیا له‌و پڕۆژانه‌ی كار بكه‌ن كه ده‌وڵه‌ت مۆڵه‌تی پێ داون و ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی كه ته‌نیا له بواری تایبه‌تی خۆیاندا كار بكه‌ن كه تێدا بسپۆڕن، ئه‌گینا بیمه ناكرێن. هه‌روه‌ها كرێكارانی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به پڕۆسه‌ی خانه‌نشینكردنیان ناڕازین و ده‌ڵێن: له ساڵی ٨٩ی هه‌تاویه‌وه له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكردنیان ڕه‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه.