كرێكارانی گرێبه‌ستی شێركه‌تی نه‌وتی ئابادان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمه‌نی پیشه‌یی و نه‌بوونی گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی له شوێنی كاره‌كانیان كۆ بوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه، كار نه‌كردنی شێركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان له شێركه‌تی نه‌وتی ئابادان له گرنگترین داخوازیه‌كانی سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته‌یه و هاوكات خوازیاری دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و لابردنی شێركه‌ته‌كانی دابینكردنی هێزی كار له‌و شێركه‌ته بوونه. به وته‌ی یه‌كێك له‌و كرێكارانه، له وه‌ها دۆخێك‌دا كه به‌هۆی هه‌بوونی په‌یمانكار له شێركه‌ته نه‌وتیه‌كاندا درووست بووه بێجگه له ناڕه‌زایه‌تی سه‌رجه‌م كرێكاران، به‌رده‌وام بوونی كاری ئه‌و په‌یمانكارانه له شێركه‌ته نه‌وتیه‌كاندا زیان به ئابووری وڵات ده‌گه‌یێنێت. شایانی باسه له ئێستادا لانیكه‌م ٤ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار له شێركه‌تی نه‌وتی ئابادان خه‌ریكی كارن.