ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئیسلامشار له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی ١٥ بۆ ٢٠ ساڵه كه له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئیسلامشار به كه‌مترین ئیمكاناتی پیشه‌یی و ڕیفاهی كار ده‌كه‌ن و حه‌قده‌سته‌كانیان وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان نییه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت تەنانەت ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قدست و مزایای ئەمسال له‌لایه‌ن شۆرای باڵای كاره‌وە په‌سه‌ند كراوه له‌به‌رچاو ناگرن و حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكه‌ن.