به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، كرێكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی كرێ خانوو ناڕازین و ده‌ڵێن: ٨٠٪ی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ په‌رداختی كرێ خانوو ته‌رخان ئه‌كه‌ن.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، گرانی كرێ ماڵ و هه‌ڵاوسان گوشاری بۆیان هێناوه و له‌سه‌دا ٨٠ی حه‌قده‌سته‌كانیان ته‌نیا بۆ كرێ خانوو ته‌رخان ئه‌كه‌ن و سه‌ری مانگ پاره‌یان نییه بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان. هه‌روه‌ها ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی كرێكاران ته‌نیا پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن و هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ درووستكردنی خانوو بۆ كرێكاران هه‌ڵنه‌گرتووه و ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ده‌ده‌ن. كرێكارێك ئاماژه‌ی به گرانی خۆراك و ده‌رمان كردووه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌كه‌م نه‌خۆش كه‌وێت ناتوانم سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌م له‌به‌ر ئه‌ویكه بیمه‌مان نییه و زۆربه‌ی ده‌رمانه‌خا‌كانیش بیمه قبووڵ ناكه‌ن