ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌كۆ گازیه‌كانی پارسی جنووبی له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له سه‌كۆكانی پارسی جنووبی، له‌ئاست خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌نه‌بردنی یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كان و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی كۆبوونه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن ساعه‌تی كارییان كه‌م بكرێته‌وه و ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانیان بۆ دابین بكرێت. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و په‌رداختی ته‌واوی حه‌قده‌ست ومه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.