کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی لاوان

ڕۆژی هه‌ینی  ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی دوورگه‌ی لاوان بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌پرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، وه‌لانانی جیاوازی له‌ نێوان كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

-

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نیكشار له‌ئاست نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

بڕینی ئاوی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوان

-