كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری له پارێزگای خووزستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری كۆتایی هێنان به جیاوازی، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌وات، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی ڕه‌سمی نه‌وت، پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ساڵانی ڕابردوو كه‌م كراوه و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.