ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ئاویاری و زێهكه‌شی كاروونی گه‌وره به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ، خوازیاری چاكسازی له بواری پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له سه‌د كرێكار به‌بۆنه‌ی بیلاته‌كلیف بوون، له مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت به‌رهه‌مهێنانی كاروونی گه‌وره كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون. نزیكه‌ی ١٥٠ كرێكاری به‌شه‌كانی حه‌راسه‌ت، نوژه‌نكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنان خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی كارامه بوون.