كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، دابینكردنی بیمه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، په‌رداختی پاداشی شه‌وی یه‌لدا و چاكسازی له بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.