كرێكارانی په‌یمانی به‌شی خزمه‌تگۆزاری شاره‌داری ئیلام، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده خوازیاری په‌رداختی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له‌و باروودۆخه خراپه ئابوورییه‌دا، دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان گۆشارێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زۆڵم و زۆره به‌بێ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست ناچارن بڕوونه سه‌ر كاره‌كانیان. جێی ئاماژه‌یه كه خاوه‌نكاری شیركه‌تی په‌یمانكاری ئه‌و شاره‌داریه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه حه‌قی ئیزافه‌كاری ١٠٠ كرێكاری ئه‌و شارهدارییهی هێشتا په‌رداخت نه‌كردووه.