ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی په‌یمانكاری ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران،دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازیه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی،به نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵی نوێ خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، مه‌زایا و نه‌ورۆزانه، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.