به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوونی چین له هۆنگ كۆنگ، له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان كرێكاری ساختمانی به‌یانی دووشه‌ممه له‌به‌رده‌م شیركه‌تی په‌یمانكاری “وای ئیپ” له هۆنگ كۆنگ كۆبوونه‌ته‌وه و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. به‌پێی دوایین توێژینه‌وه‌كان، بازاڕی خانووبه‌ره له وڵاتی چین تووشی داڕمان بووه و به ده‌یان شیركه‌ت مایه‌پووچ بوون و ڕێژه‌ی بێكاری له‌و وڵاته سنووره‌كانی ٢٠٪ی تێپه‌ڕاندووه.