به‌یانی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پترۆشیمی چواڕ له پارێزگای ئیلام، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، نزیكه‌ی ٦٠٠ كرێكاری شیركه‌تی پترۆشیمی چواڕ ماوه‌ی دوو ساڵه چاوه‌ڕێی چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كانن. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌شێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌رپرسان پاش خۆكوژی چه‌ند كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده به‌ڵێنیان دابوو جێبه‌جێ بكرێت، هێشتا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه و هیچ چاودێرییێك به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی پترۆشیمی دا نییه.