ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی هێگمه‌تانه‌ی هه‌مه‌دان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
پترۆشیمی هێگمه‌تانه به سه‌رمایه‌ی یه‌ك هزار و ٢٠٠ ملیارد تمه‌ن ڕۆژی پێنجشه‌ممه چواری به‌فرانباری ١٣٩٩ی هه‌تاوی كرایه‌وه و زیاتر له ٢٠٠ كرێكار تێدا كار ده‌كه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناونده سه‌نعه‌تیه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هیچ كات به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و حه‌قده‌ست و مه‌زایا كرێكارانیان له‌كاتی خۆیدا په‌رداخت نه‌كردووه. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی ناڕازی له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون.