کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پاككه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌رمیان

کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکانی گەرمیان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێنه‌دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌كانیش هه‌موو جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كیان ڕاگرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك لەکرێکارانی پاککەرەوە لەسنوری ئیدارەی گەرمیان، به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ و پاشان له‌به‌رده‌م نەخۆشخانەی گشتی کەلار كۆبوونه‌ته‌‌وه‌ و ده‌ڵێن: تا مووچەکانمان پێنه‌درێت، ناگەڕێنەوە سەر کارەکانمان .به‌وته‌ی نوێنەری کرێکارانی پاککەرەوە، بەهۆی ئەوەی مووچەی سێ مانگمان پێنەدراوە له‌ دۆخێكی خراپدا ده‌ژین و وێڕای هه‌زینه‌ی هاتووچۆ، بەشێکی زۆرمان کرێنشینین و نەخۆشمان له‌ماڵه‌وه‌ هەیە و پێویستمان بە پارەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئازادی سێ زیندانی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار و پێشوازی گرمی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌

-

له ‌كۆما ده‌رهاتنی “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” له‌ نه‌خۆشخانه

-

بانگهێشتكردنی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ژینگه‌یی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ سنه‌

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ قامیشلووی ڕۆژئاوای كوردستان

-