پاش سه‌فه‌ری یه‌ك ڕۆژه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ خووزستان، كرێكارانی به‌شی پاراستنی قه‌تاری شاری ئه‌هواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت، خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و گه‌ه‌انه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی ٩٧ی هه‌تاویه‌وه ڕاگیراوه و زیاتر له ٥٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌و پڕۆژه‌یه بێكار كراون و له ئێستادا ته‌نیا ١١٣ پاریزوان له به‌شی ته‌ئسیساتی ئه‌و شیركه‌ته‌دا كار ده‌كه‌ن و ئه‌ویش به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.