کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نۆروێژی له‌ ئاست په‌سه‌ندكردنی یاسای تازه‌ی كار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نۆروێژی له‌ ئاست په‌سه‌ندكردنی یاسای تازه‌ی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی خه‌ڵكی نۆروێژ له‌ ئاست په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بۆ كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی په‌یمانكاره‌كان له‌ كاتی دامه‌زراندنی هێزی كار، له‌ به‌رانبه‌ر پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئه‌و یاسایه‌ وه‌وكوو شمشێرێكی دوو له‌به‌ وایه‌ و هاوكات كه‌ كرێكاران ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یشیان لێ وه‌رده‌گرێت. به‌یانی سێشه‌ممه‌ كرێكارانی ناڕازی له‌ به‌رده‌م پاڕله‌مانی نۆروێژ له‌ شاری ئۆسلۆ كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت دروشمیان وته‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و یاسا تازه‌یه‌ ئاسته‌نگی بۆ هێزی كاری بیانی و په‌نابه‌ران ساز ده‌كات و به‌پێی حوكمی یه‌كێتی ئورووپا، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ماوه‌ی به‌سه‌ر چووبێت، ده‌ستبه‌جێ گرێبه‌ستی كرێكارانیش هه‌ڵده‌وشرێته‌وه‌.