ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په دژبه داگیركردنی زه‌ویه‌كانی پشت باخی ٤٠٣ له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوێكی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، ئه‌و زه‌مینه به‌شێك له به‌ڵگه‌ی ١٠ هه‌زار هێكتاری حه‌وت ته‌په‌یه و ڕۆژی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی جاده‌سازی له‌لایه‌ن “عه‌لی شلاگه” بۆ ته‌ختكردن و داگیركردنی ئه‌و زه‌مینه هێندرابوو، به‌ڵام هاوكاره‌كانیان ڕێگه‌یان نه‌دا ئه‌و زه‌مینانه داگیر و بۆ سازكردنی خانووی شه‌خسی بكار بهێندرێت.