ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه له ئاست له خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
به وته‌ی “عه‌بدووڵڵا بهلواسی” چالاكی كرێكاری سیفی نانه‌واخانه‌كان، ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له بواری مه‌عیشه‌تدا سه‌خترین ساڵی ژیانی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كان بوو. حه‌قده‌ستی كرێكارانی نانه‌واخانه به پێچه‌وانه‌ی كرێكارانی دیكه كه مه‌شموولی قانوونی كار ده‌بن و ساڵانه له لایه‌ن شۆرای باڵای كاره‌وه حه‌قده‌سته‌كان زیاد ده‌كرێن، ته‌نیا له ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنێكی نهێنی له نێوان خاوه‌نكار و كرێكاره‌وه دابین ده‌كرێت و زۆربه‌ی كاته‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به نرخی نان، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆر له ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه كه‌متره و باروودۆخی مه‌عیشه‌تییان زۆر مه‌ترسیداره.