ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی “مه‌شهه‌د” له‌ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی “مه‌شهه‌د” له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان زیادی نه‌كردووه و به‌هۆی له‌خواره‌بوونی حه‌قده‌ست له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین. سه‌رۆكی “ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی نانه‌واخانه”ی مه‌شهه‌د له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به ڕه‌زامه‌ندی “شۆرای باڵای كار” زیادكردنه‌وه‌ی ٥٧٪ی حه‌قده‌ستی كرێكاران په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام حه‌قده‌ستی كرێكارانی نانه‌واخانه هێشتا ١٥٠ هه‌زار تمه‌ن بۆ ٨ سعات كاری ڕۆژانه‌یه و مانگانه ده‌كاته ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن كه له‌ژێر هێڵی هه‌ژایدایه.