کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌زره‌ له‌ دامۆغان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌زره‌ له‌ دامۆغان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامۆغان له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌زره‌ خوازیای وه‌لانانی پیه‌مانكار، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانان بوون كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كرێكار له‌ نێو ئاگردا گیانیان له‌ده‌ستدا بوو.