ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی مه‌عده‌نی “ئاق ده‌ڕه”ی سه‌ره‌خس له ئاست پێ نه‌دانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان ناڕه‌زایه‌تیان دربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌عده‌نی “ئاق ده‌ڕه”ی سه‌ره‌خس یه‌كێك له كۆنترین كانگاكانی “كۆك” له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه و ساڵانه ٨ هه‌زار تۆن “كۆك” له‌و مه‌عده‌نه به‌رهه‌م و ڕاگوێزی كارخانه‌كانی فووولاد ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ٣١٪ی پشكی ئه‌و مه‌عده‌نه سه‌ر به ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی و ٧٠٪ی دیكه‌ی سه‌ر به به‌شی خسووسیه و له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا هیچ كات حه‌قده‌ستی كرێكارانیان له كاتی خۆیدا په‌رداخت نه‌كردووه.